پەیامی کورد ... سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئێمە هیچ ئاستەنگێك درووست ناكەین بۆ دابینكردنی بودجەی تەرخانكراو بۆ هەرێمی كوردستان
بە هەواڵ و زانیارییەکان عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند : پارەی تەرخانكراوی یاسای بوودجەی 2019 ی هەرێمی كوردستان دەنێرین، ووتیشی: چاوپێكەوتنەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا گرینگ بوە و بەڵێنی هاوكاری گەورەیان پێداوین.
لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدرالی لە ئاستێكی زۆرباشدان، ئێمە هیچ ئاستەنگێك درووست ناكەین بۆ دابینكردنی بودجەی تەرخانكراو بۆ هەرێمی كوردستان.
عادل عەبدولمەهدی وتیشی، بیروبۆچونی جیاواز لەنێوان بەغدا و هەولێر هەیە، بەڵام گفتوگۆكانمان بەردەوامە لەسەر هەمو ئاستەكان.
سەبارەت بە هێزی پێشمەرگەش عادل عەبدۆلمەهدی ڕایگەیاند، هێزەكانی عێراق و هێزی پێشمەرگە پێكەوە دژی داعش شەڕیان كردوە، پەیوەندیەكانمان زۆر باشە و ئەو بۆشاییە ئەمنیەی هەبوە توانیومانە لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە پڕیبكەینەوە.
لەبەشێكی دیكەی كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەا، سەرۆكوەزیرانی عێراق باسی لە سەردانەكانی ئەم دواییەی كردو رایگەیاند: چاوپێكەوتنەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا و فەرەنسا گرنگ بوە و بەڵێنی هاوكاری گەورەیان پێداوین.
ووتیشی، ئەو ڕێكەوتنەی لەگەڵ ئەو ووڵاتانە كردوومانە سەركەوتوو بووە، ڕێكەوتنمان لەگەڵ كۆمپانیای سیمنسی ئاڵمانی بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگای چارەسەر لە كەرتی كارەبا زۆر گرینگ بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە