پەیامی کورد … سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئێران دەکات
بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی كاتیی عێراق سەردانی ئێران بكات.
ئەم سەردانە لە كاتێكدایە كە كەمتر لە مانگێك لەبەردەم هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقدا دەمێنێ و كازمییش دەبێتە یەكەم سەرۆك وەزیرانی وڵاتێك سەردانی ئێران بكات، لەوەتەی ئیبراهیم رەئیسی بووەتە سەركۆماری ئەو وڵاتە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كازمی رۆژی یەكشەممە بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵا دەگاتە تاران.
كازمی یەكەم بەرپرسی باڵای وڵاتێكە لەوەتەی رەئیسی لە ڕۆژی 4 ئابی رابردووەوە بووەتە سەركۆماری ئێران، سەردانی تاران دەكات.
كازمی پێشتر رای گەیاندبوو كە لەدوای پێكهاتنی حكوومەتی نوێی ئێران، سەردانی وڵاتەكە دەكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە