سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا گیانی لە دەستدا

سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا گیانی لە دەستدا

پەیامی کورد    ...    سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا گیانی لە دەستدا

سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا مەسعوود یڵماز، دوای ململانێیەكی زۆر  لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجەدا ئەمڕۆ هەینی کۆچی دوایی کرد.

بە پێی هەواڵەکان لە میدیاکانی ناوخۆی تورکیاوە ، بەیانی ئەمڕۆ هەینی مەسعوود ئیڵماز، سیاسەتمەداری دیاری توركیا كە بۆ ماوەی چەندین ساڵ سەرۆك وەزیرانی ووڵاتەكەش بووە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

ئیڵماز ساڵی ١٩٤٧ لە ئیستانبووڵ لەدایكبووە و سەرۆكی پارتی نیشتیمانی توركیا بوە لەنێوان ساڵانی ١٩٩١ بۆ ٢٠٠٢، دواتریش سێ جار پۆستی سەرۆك وەزیرانی ووڵاتەكەی بەدەستهێناوە، دوو جاری یەكەم تەنها چەند مانگێك پۆستەكەی بەدەستەوە بوە، بەڵام جاری سێهەم لە ١٩٩٧ هەتا ١٩٩٩ لە پێگەی سەرۆكایەتی وەزیراندا ماوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە