سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی کرد لە ئەگەری پێویستدا هێرش دەکاتە سەر ئێران .
بە پێی راپۆرتێک بێنیامین ناتانیاهوو ، وەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە هەوڵی سەربازی لە ناو سنوورەکانی ئێران لە حاڵەتێکدا کە هەست بکات کە بۆ پاراستنی ئەمنیەتی پێویست بێ ڕەتی ناکات .
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ووتی : خەتی سووری ئێمە مانەوەی ئێمەیە . ئێمە هەر شتێک کە پێویست بێ بۆ پاراستن لە ئیسرائیل لە بەرامبەر بە ئێران دەیکەین کە ئاشکرا داواکاری لە ناو بردنی ئیسرائیلە .
بێنیامین ناتانیاهوو بە ئاماژەدان بە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی بن دەستی ئێران لە ناو خاکی سووریادا ووتی : کە ئیسرائیل تەنیا وولاتێکە کە ئەرتەشەکەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هێزەکانی ئێراندا دەرکەتووە " و ڕایگەیاند کە لە باوەڕی ئەودا ، حکوومەتی ئێران " مەرترسیدارترین هەڕەشەی خستوەتە سەر مانەوەی ئێسرائیل .
بە ووتەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ، سیاسەتی ئەو بەردەوام لە سەر ئەوە بووە تا لە بەرامبەر هەوڵی ناڕەوا و نادرووستە کاتێک لە بچووکن بگرێت . لەم ڕووەوە ئێمە لە سووریا بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران ڕووبەڕووین ، و لە حاڵەتی پێویستدا ، هەر شتێک کە بۆ بەرگری لە خۆمان پێویست بێ ئەنجامی دەدەین .
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەروەها هەولەکانی ووڵاتانێک وەک ئێران کە کە بە ووتەی ئەو ، هاوڕەگەزبازان ، ڕۆژنامەنووسان و دژبەرانی ، لە سێدارە دەدات ، مەحکووم کرد .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە