سەرۆکوەزیرە نوێیەکەی عێراق چالاکی مافی مرۆڤە یا خود هاودەستی کوشتنی " سەردار قاسم سلێمانی "

سەرۆکوەزیرە نوێیەکەی عێراق چالاکی مافی مرۆڤە یا خود هاودەستی کوشتنی " سەردار قاسم سلێمانی "

پەیامی کورد      ...     سەرۆکوەزیرە نوێیەکەی عێراق چالاکی مافی مرۆڤە یا خود هاودەستی کوشتنی " سەردار قاسم سلێمانی "

ئەگەر بێت و موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرە نوێیەکەی عێراق بتوانێ دۆخی ئێستای ئەو ووڵاتە تاڕادەیەک نە زۆر تەکانیک بدات و نە وەک بشیگۆڕێت ئەوە شاکاری کردووە .

٥ مانگ پێش دەربڕینی ناڕەزایەتییە خوێنینەکانی خەڵکی عێراق لە دژی فەسادی ماڵی و درزی قووڵی نێوان حزبە سیاسییەکان عادل عەبدۆلمەهدی ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقی ناچار کرد دەست لە کار بکێشێتەوە ، ئێستاش بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا ، ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران وئەمریکا ، سەرلە نوێ سەرهەڵدانەوەی داعش و دابەزینی بێ وێنەی نرخی نەوت ، بە واتا یانی سەرچاوەی سەرەکی داهاتی عێراق ، بە کێشەکانی سەر ڕێگای سەرۆکوەزیرە نوێیەکە زیاد دەبێت .

بەرهەم ساڵع سەرۆککۆماری عێراق مانگی ڕابردوو لە دانیشتنی ناساندنی موستەفا کازمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیری ئەوی بەم شێوەیە پێناسە کرد : " ڕۆژنامەنووس ، چالاکی مافی مرۆڤ و یاساناس ، ئەم ووشانە دە ساڵ پێشتر لە ناوچەی سەوز ی بەغدا دەربارەی هاوڕێ نزیکی بەرهەم ساڵح بیسترابوو .

لە بەهاری ساڵی ٢٠١٩ بنەماڵەی ژمارەیەک لە قوربانیانی بۆمبارانی کیمیاوی هەلەبجە بە شوێنی مانەوەی بەرهەم ساڵح کە جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو داوەت کرابوون . ئەو ڕۆژە بەرهەم ساڵح هاوڕێیەکەی کە ڕۆژنامەوان و چالاکی مافی مرۆڤ یش بوو بە من ناساند . ئەو کەسێک نەبوو جگە لە مەستەفا کازمی . پیاوێکی ڕیبات پۆش و زمانزانی ئینگلیزی . ئەو بەڕێوبەری بۆنیادی حافیزەی عێراق بوو ، نیهادێک کە دۆسیەی جەنایاتی دەورانی حکوومەتی سەددامی کۆ دەکردەوە 

بەرهەم ساڵح ئەوی لە لەندەنەوە ناسیبوو ، جێگایەک کە هەردووکیان بە ساڵان لەوی لە تەبعید دا ژیابوون . هەردوو ، دوو کاراکتەری سێکۆلار و کاریگەر .

مەستەفا کازمی کە تەمەنی ٥٣ ساڵە دەرچووی بواری یاسای زانکۆی بەغدایە . ماوەیەک سەرنووسەری بەشی عێراقی گۆڤاری نیووزویک بووە و بۆ ماڵپەری مانیتۆریش شتی دەنووسی .

لە ساڵی ٢٠١٦ دا بە دەرکەوتنی داعش ، ئەو دەبێت بەرپرسی دەزگای هەواڵگری نەتەوەیی عێراق . پۆستێکی زۆر دوور لە کاراکتەری ئەو لەگەڵ ئیشی ڕۆژنامەوانی و چالاکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست . لایەنگرانی دەڵێن ئەو توانی دەزگای هەواڵگری لە وابەستە بوون بە حزبە سیاسییەکان دوور بخاتەوە و ئەو دەزگایە لە دژی داعش سازماندەیی بکات . ئەو لە شەڕی داعش دا پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەورووپا و ئەمریکادا هەبوو و هاوڕێی زۆر دۆزییەوە .

کاتێک کە ئەو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیری هەڵبژێردرا ، کتائێبی حزبۆڵلای عێراق ، گرووپی میلیشیا سەربازییەکانی شیعەی بن پاڵپشتی ئێران ، ئەویان تاوانبار بە هاودەستی لەگەل ئەمریکا بۆ کوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودس ی سوپای پاسداران و ڕابەری ئەم حزبە ئەبوو مەهدی مۆهەندێس لە بەغدا کرد . بەڵام ڕای متمانەدان بە ئەو بە بێ پشتیوانی ئێران کێشە ساز دەبوو .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە