پەیامی کورد … سەركردەیەكی تاڵیبان هەڕەشەی لەناوبردنی داعش دەکات
سەرکردەیەکی باڵای بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان هەڕەشەی لەناوبردنی داعش لە وڵاتەکەی دەکات.
لەمبارەیەوە مەلا نەدا محەمەد، سەرکردە لە بزووتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستان، کە ئێستا بووەتە حاکمی ویلایەتی نەنگەهار، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا بەڵێنیدا لە ماوەیەکی کورتدا رێکخراوی داعش لە وڵاتەکەی لەناوببات و تەنیا وەک یادەوەری باسی بکرێت.
هاوكات پێشتریش چەند سەرکردەیەکی دیکەی بزووتنەوەی تاڵیبان ئەوەیان خستووەتەڕوو، کە داعش دەبێتە مەترسی بۆسەر حکومەتی داهاتوویان لە ئەفغانستان.
لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی باڵای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، چوار کەسی ئەمەریکی لە رێگەی وشکانییەوە خاکی ئەفغانستانیان بەجێهشتووە، بەبێ ئەوەی باسی ئەو وڵاتە بکات کە بۆی چوون، ئەمەش یەکەم هەنگاوی هاوشێوەیە لەوەتەی کۆتایی مانگی رابردوو، واشنتن هێزەکانی لە کابول کشاندەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە