پەیامی کورد... پاسپۆرتی ڕووسیا لە لیستی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان چووە دەرەوە
بەگوێرەی نوێترین زانیاری لە کۆمپانیای "Henley &;; Partners"ی تایبەت بە ڕاوێژکاری جیهانی، ڕووسیا بەهۆی جەنگەوە ئاستی خۆی لە لیستی بەهێزترین پاسپۆرت لە جیهان لەدەستدا، لە بەرامبەریشدا ئۆکراینا لە لیستەکە سەرکەوتووە و هاووڵاتییەکانی دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا بۆ ١٤٣ وڵات گەشت بکەن.
لە سەرەتای جەنگی ڕووسیا - ئۆکراینا، چەندان وڵات سیاسەتی خۆیان لەبارەی وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاووڵاتییانی ئۆکراینا بە تەواوەتی گۆڕیوە، ئەوەش بەو مانایە دێت، کە پاسپۆرتی ئۆکراینا ئاستی لە لیستی بەهێزترین پاسپۆرت سەرکەوتووە.
کەناڵی "سی ئێن ئێن" ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و بەپێی ڕاپۆرتەکە یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا و کەنەدا و ئەو وڵاتانەی سەرکۆنەی هێرشی ڕووسیایان بۆ سەر ئۆکراینا کرد، ئاسمانی وڵاتەکەیان بە ڕووی مۆسکۆ داخست، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاستی پاسپۆرتی ڕووسیا دروست کرد.
لای خۆیەوە کۆمپانیای "Henley Passport" لە چارەگی دووەمی ٢٠٢٢ لیستێکی نوێ بۆ بەهێزترین پاسپۆرت لە جیهان دیاری کرد، بە گوێڕەی ئەو لیستە، ئۆکراینا پلەیەک بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە ئاستی ٣٤، بۆیە هاووڵاتییەکانی دەتوانن بۆ ١٤٣ وڵات گەشت بکەن، بەبێ وەرگرتنی ڤیزا.
جێی باسی لە لیستە نوێیەکەدا ڕووسیا پاشکەشەی کردووە و ٤ پلە دابەزیوە و لە ئاستی ٤٩ جێگیر بووە، هاووڵاتییانی ڕووسیا دەتوانن بۆ ١١٧ وڵات گەشت بکەن بەبێ ڤیزا. پێشبینیش دەکرێت، بەهۆی ئەو سزایانەی بەسەر ڕووسیا سەپێنراوە، ئاستەکەی زیاتر دابەزێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە