پەیامی کورد ... ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق لە کوژرانی سەرکردەیەکی داعش ناسراو بە ئەبوو ئیدریس لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی پارێزگای دیالەی عێراق هەواڵی دا.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە نەهرەین، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق ڕایگەیاند کە سەرکردەی داعش ناسراو بە ئەبوو ئیدرس لە چیای حەمرین لە دیالە کوژراوە.
وردەکارییەکانی ئەم ئۆپراسیۆنە هێشتا بە وردی ڕانەگەیێندراوە بەڵام ئاماژە کراوە کە داعش هێشتا لە بادیەی شام و لە دەڤەر ڕۆژهەڵاتی حۆمس تا سنوورەکانی عێراق هەیە.
داعشییەکان بەردەوامن لە ڕفاندن، بۆمب دانەری و کاری تیرۆریستی و خۆکوژی لە عێراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە