پەیامی کورد... سی ئای ئەی: تیكتۆك هەڕەی راستەقینەیە لەسەر ئەمریكا
ولیام بێرنز بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ناوەندیی ئەمریكا CIA دەڵێت، ئەپلیكەیشنی "تیكتۆك"ی چینی جێی نیگەرانییە و هەڕەشەی راستەقینەیە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا.
بێرنز لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، تیكتۆك سەرچاوەی نیگەرانی راستەقینەی حكومەتی ئەمریكایە، بەرپرسانی ئەمریكی پێیان وایە كە ئەو ئەپلیكەیشنە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا.
وتوشیەتی، تیكتۆك كۆمپانیایەكی چینییە، واتا حكومەتی چین توانای ئەوەی هەیە بگاتە زانیاری بەكارهێنەرانی لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و زانیاری بەدەستبهێنێت، هەروەها كۆنترۆڵی ناوەڕۆكەكەی بكات.
پێشتریش ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا رەزامەندیدا لەسەر پرۆژە یاسایەك كە "تیكتۆك" لەسەر ئامێرە حكومییەكان لە ئەمریكا قەدەغە بكرێت، هەروەها لە چەند ولایەتێك رێگە بە كارمەندانی حكومی ناكرێت كە ئەو ئەپلیكەیشنە بەكاربهێنن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە