سعودییە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا دەکڕێت

سعودییە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا دەکڕێت

پەیامی کورد... سعودییە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا دەکڕێت


سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی سعودییەی کرد و لەگەڵ شای ئەو وڵاتە کۆبووەوە و چەندین گرێبەستی لێکتێگەشتنیان لە بواری جیا جیا واژۆکرد و لەنێوانیشیاندا گرێبەستێکى کڕینی فرۆکەی بێفرۆکەوانى لەگەڵ کۆمپانیای بایکاری تورکی.

ئەمڕۆ بە سەردانێک رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ شاندێک گەیشتە سعودیە و لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی سعودییە و شاندێکی ئەمنی وڵاتەکە کۆبوونەوە.

لەپاش راوێژی هەردوو شاندی ئەمنی وڵاتەکەش چەند گرێبەستێکی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی وزە و وەبەرهێنان و بەرگری کرینی فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی لە کۆمپانیای بایکاری تورکی واژۆکرا.


خالید سەلمان، وەزیری بەرگری سعودییەش لەسەر گرێبەستی کڕینی فڕۆکەکە رایگەیاند، واژۆکردنی ئەم گرێبەستە وێستگەیەکى گرنگى دیکەى نێوان ئەنقەرە و ریازە لە رووى بەرگریی و سەربازییەوە.

هاوکات سعودییە و تورکیا نوێنەرایەتى رەوتى سوننە دەکەن لە جیهان و خاوەنى پەیوەندییەکى توندوتۆڵن لە رووى سەربازیی و هەواڵگرییەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە