پەیامی کورد... سعودیە گرێبەستێکی 5.6 ملیار دۆلاریی لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینیدا واژۆ دەکات
دەزگای هەواڵی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت وەزارەتی وەبەرهێنانی سعودیە گرێبەستێکی 5.6 ملیار دۆلاریی لەگەڵ کۆمپانیای هیومن هۆڕایزنی چینی بۆ دروستکردنی ئوتومبێلی کارەبایی واژۆ کردووە، ئەوەش بۆ هاریکاریکردن لە دروستکردن و فرۆشتنی ئوتومبێلەکاندا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز، لە ماوەی کۆنفرانسی عەرەب – چیندا لە ڕیاز، چین و سعودیە بە بەهای زیاتر لە 10 ملیار دۆلار گرێبەستی وەبەرهێنانییان واژۆ کردووە، ئەوەش لە کەرتەکانی تەکنەلۆجیا، وزەی نوێکراوە، کشتوکاڵ، خانووبەرە، کانزاکان، گەشتیاری و چەندین بواری دیکەدا.
لە کاتێکدا کە پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و چین زیاتر پشتییان بە وزە بەستووە، بەڵام لەمدواییانەدا هەوڵێک هەیە لەلایەن سعودیەوە بۆ وەبەرهێنان لە کەرتە نا نەوتییەکاندا وەکو بەشێک لە پلانەکانی سعودیە بۆ هەمەچەشن کردنی سەرچاوەکانی.
بەشێک لە پلانەکانی سعودیە بریتیە لە پەرەدان بە پیشەسازی دروستکردنی ئوتومبێلی کارەبایی ناوخۆیی. کۆمپانیای هیومن هۆڕایزنی چینی لە ژێر براندی هیفیدا ئوتومبێلی کارەبایی لە چین دروست دەکات.
وەزارەتی وەبەرهێنانی سعودیە لە بەیاننامەکەدا وتی لە ساڵی 2021 دا وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی چین لە بازاڕەکانی عەرەبدا گەیشتۆتە 23 ملیار دۆلار، 3 ملیار دۆلاری لە سعودیەدا بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە