پەیامی کورد... سعودیە سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە راگەیەندراوێکدا، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات و جەخت لە گرنگیی وەستانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر پێشێلکارییەکانی ئێران دەکاتەوە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سعودیەدا، هەموو دەستدرێژییەک بۆ سەر ئاساییش و ئارامیی عێراق رەتدەکاتەوە و دەڵێت: "گرنگە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە رووی هەموو پێشێلکارییەکانی ئێراندا بوەستێتەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە