سعودیە زمانی کوردی بۆ ڕێنماییەکانی حەج و عومرە زیاد دەكات

بەرواری بڵاوکردنەوە :
سعودیە زمانی کوردی بۆ ڕێنماییەکانی حەج و عومرە زیاد دەكات

پەیامی کورد... سعودیە زمانی کوردی بۆ ڕێنماییەکانی حەج و عومرە زیاد دەكات

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند، "لەمەودوا بە زمانی شیرینی کوردی ڕێنوێنی پێشکەشی حاجیان و عومڕەکاران دەکرێت"

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بە سەرۆکایەتی شێخ نیاز نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومڕە لەشاری جەدەی سعودیە بەبەشداری وڵاتانی ئیسلامی بەشداری کۆنگرە و پبشانگای حەج و عومرەی كرد.
لە راگەیاندراوەكە ئاماژەی بەوەشكراوە، لەکۆنگرەکەدا تاوتوێی ڕێکارە گرنگەکانی خزمەتی کردنی مێوانانی ماڵی خوا دەکرێ و باشترین ڕێگاکان دەستنیشان دەکرێت
وەزارەتی ئەوقاف ئەوشی خستۆتەڕوو، كە لەھەنگاوێکی گرنگدا و دوای داواکاری بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومڕە لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆنگرەدا، وەزیری کاروباری حەج و عومڕە ڕەزامەندی داوە لەسەر زیادکردنی (زمانی شیرینی کوردی) بۆ ڕێنماییەکانی حەج و عومرە، وەک ھەر زمانێکی تری نێودەوڵەتی، ئەم ھەنگاوە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ خەڵکی کوردستان حاجیان و عومڕاکاران .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە