پەیامی کورد ... ئێران بەتەمای چۆڵ کردنی گوندە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتە
بە پێی ئەو بەڵگانەی کە بڵاو بوونەتەوە دانیشتووانی شەش گوندی سەرسنووریی سەردەشت بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی بەرزی ئاسایشی نەتەوەیی دەبێ گوندەکانیان چۆڵ بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتێکی هەنگاو، هێزەکانی سەرسنووری سەردەشت بە دانیشتووانی شەش گوندیان راگەیاندووە کە بە پێی بڕیاری ئەنجومەنی بەرزی ئاسایشی نەتەوەیی، شوێنی ژیانیان لە هێڵی سووری سەرسنوورە و دەبێ بە خێرایی ئەو گوندانە چۆڵ بکەن.
شایانی باسە کە دابەشکردنی ناوچەی سنووری بۆ زەرد و سوور تەنیا بڕیارێکی ئەمنییەتییە و هیچ یاسایەکی پەسندکراو لەم بارەوە بوونی نیە. بە پێی یاسایی بنەڕەتیی ئێران بابەتی پێوەندیدار بە سنوورەکان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی پارلمان و ئەویش لە ژێر هەلومەرجێکی زۆر تایبەت دایە.
پێویستە بوترێ کە بابەتی لەم شێوەیە وەکوو کۆچ پێکردنی زۆرەملێ دێتە ئەژمار کە لە بەڵگەنامەکانی مافەکانی مرۆڤدا بە تەواوی رەد کراوەتەوە و تەنانەت لە مادەی ٧ی ئەساسنامەی دیوانی نێودەوڵەتی سزاکان، وەکوو تاوان دژی مرۆڤایەتی دێتە ئەژمار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە