پەیامی کورد... سعوودیە: ئەگەر پرسی فەڵەستین چارەسەر بکرێت، ئێمە دان بە دەوڵەتی ئیسرائیلدا دەنێین
فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕایگەیاند، ئەگەر پرسی فەلەستین چارەسەر بکرێت، ئەو وڵاتە دەتوانێت دان بە ئیسرائیلدا بنێت.
لە گفتوگۆیەکی پانێڵدا لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، داوای ئاگربەستی دەستبەجێی لە غەززە کرد و گوتی سعوودیە "بە دڵنیاییەوە" ئارەزووی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دەکات ئەگەر چارەسەری دوو دەوڵەتی جێبەجێ بکرێت.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕەخنەی لە کردەوەکانی ئێستای ئیسرائیل گرت کە "ئاسۆی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە