وەفدی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سبەی دەچنە پارلمانی کوردستان

وەفدی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سبەی دەچنە پارلمانی کوردستان

پەیامی کورد... وەفدی دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سبەی دەچنە پارلمانی کوردستان

 

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ٢٧ ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ سامان ئەحمەد بەڕ‌ێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، جگە لە جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەریەکە لە وەزیرەکانی دارایی، پلاندانان، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراق و سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون بەشداری کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دەکەن.

 

بڕیاریشە کۆبوونەوەکە، سبەینی کاتژمێر ١١ ی پێشنیوەڕۆ ئەنجام بدرێت و تێیدا سەرۆکی فراکسیۆنەکان و لیژنەکانی دارایی و یاسایی و سامانە سروشتییەکان ئامادەبن و لە کۆبوونەوەکەشدا وردەکاری دانوستانەکانی شاندی هەرێم لەگەڵ عێراق تاوتوێ بکرێت.

 

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ رۆژی 16ی كانونی یه‌كه‌م ، پەرلەمانی کوردستان داوای لە حکومەت کرد، شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان بکات بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری فراکسیۆنەکان لەبارەی وردەکاریی گفتوگۆکان.له‌لیه‌ن خۆشیه‌وه‌ حکومەت 23 ی كانونی یه‌كه‌م وەڵامی پەرلەمانی دایه‌وه‌و رایگەیاند رۆژی 28ی ئەم مانگە شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا دەنێرنە پەرلەمان

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە