پەیامی کورد ... دوای هەڕەشەکەی تاران کۆریای باشوور باڵیۆزی ئێران بانگ دەکات
پاش هەڕەشەی ڕێژیمی ئێران لە کۆرەی باشوور بۆ سکاڵاکردن بەرانبەر بەو ووڵاتە لە ناوەندە نێونەتەوەییەکان بەهۆی بلۆکەکردنی پارەی نەوتی هەناردەکراو لە بانکەکانی ئەو ووڵاتەدا، وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور، باڵوێزی ئێرانی بانگ کرد.
"عەباس مووسەوی" ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی جووڵای ووتبووی: "ئەگەر چالاکییە دیپلۆماسییەکان دەرەنجامێکی نەبێت و بلوکەکردنی داراییەکانی ئێران لە کۆرەی باشووردا درێژەی هەبێت، سەرەڕای بانگکردنی باڵوێزی ئەو وڵاتە، لە ڕێگای ناوەندە نیونەتەوەییەکانەوە بەدواداچوون بۆ داواکارییە یاساییەکانی ئێران دەکەین".
ناوبراو بە تۆمەتبارکردنی کۆرەی باشوور بە هەبوونی پەیوەندیی "ئەرباب- ڕەعیەتی" لەگەڵ ئامریکا، داواکاری ئازادکردنی دەستبەجێی داراییەکانی ئێران بوو.
ڕۆژنامەی " تایمز" و ئاژانسی هەواڵدەریی "یونهاپـ"ـی کۆریای باشوور، ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی جوولای لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویان کردەوە کە بەدوای هەڕەشەکانی "مووسەوی"، وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور "سەعید بادامچی شەبێستەری" باڵوێزی ڕێژیمی ئێرانی لە سێئوول بانگ کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی کۆرەی باشوور بە بەداخبوون بۆ دەربڕینە "نابەجێیەکانـ"ـی مووسەوی ڕایگەیاند: "باڵیۆزی ئێران بەو وەزارەتخانەیەی ووتووە کە دەربڕینەکانی مووسەوی هەڵوێستی دەوڵەت نییە و خوازیاری ڕێککەوتنی سێئوول سەبارەت بەو بابەتە بووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ٧ میلیارد دۆلار پارەی نەوتی ئێران لە سێپتەمبەری ساڵی پێشووەوە بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا لە دوو بانکی کۆریای باشووردا بلۆکە کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە