پەیامی کورد... ئەمریکا: ٧٠٪ی هێزی شەڕکەری ڕووسیا ئامادەیە بۆ داگیرکردنی ئۆکراینا
دوو بەرپرسی ئەمریکی ئاشکرای دەکەن، ٧٠٪ی هێزە شەڕکەرەکانی ڕووسیا ئامادەن بۆ داگیرکردنی تەواوەتی ئۆکراینا و بەردەوامیش هێزی زیاتر ڕەوانەی سەر سنوورەکان دەکات.
ئەو دوو بەرپرسە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان وتووە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ڕووسیا ژمارەیەک بەتالیۆنی تری ناردووەتە سەر سنوورەکان لەگەڵ ئۆکراینا و ئێستا ٨٣ بەتالیۆن ئامادەن و ١٤ی تریش ئامادەن بۆ گواستنەوەیان.
ڕوونیشیان کردووەتەوە، سەبارەت بە کاتی داگیر کردنەکە پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم مانگە دەست پێ بکات و تاوەکوو کۆتایی مانگی ٣ بەردەوام دەبێت، بەردەوامی ناردنی هێز بۆ سەر سنوورەکان ئەوەش پیشان دەدات کە دەرگای دیپلۆماسی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان داخراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ڕووسیا زیاتر لە ١٠٠ هەزار سەربازی ناردووەتە سەر سنوورەکان لەگەڵ ئۆکراینا، هەرچەند ڕەتی دەکاتەوە نیازی داگیرکردنی هەبێت، جەخت لەوە دەکاتەوە ئەگەر داواکارییەکانی جێبەجێ نەکرێت ئەوا دەست دەکات بە پرۆسەی سەربازی، سەرەکیترینیشیان وەرنەگرتنی ئۆکراینایە لە هاوپەیمانی ناتۆ، بەڵام ئەمریکا بە توندی ئەو داواکارییە ڕەت دەکاتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە