ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە بڵاویکردووەتەوە، کە لە چالاکییە سەربازییەکانی ماوەی (٨) رۆژی رابردوودا لەناوەندی شاری عەفرین (١٢) سەربازی سوپای تورکیا و چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا کوژراون.
لە راگەیەندراوێكدا، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بڵاویکردووەتەوە، كە لەدووەمین قۆناغی (شەڕی خۆڕاگری) لەرۆژانی (١٧ ە ٢٥)ی نیسان لەناوەندی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، لانیکەم (١٢) سەربازی سوپای تورکیا و چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا کوژراون.
باس لەوەشکراوە، کە لەو چالاکییانەدا شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە و پاش ئەنجامدانی چالاکییەکانیان بە سەرکەوتوویی بۆ شوێنەکانی خۆیان گەڕاونەتەوە.
ناوەندی راگەیاندنی یەپەگە هێمای بەوەشکردووە، کە لە رۆژی (٢٠-١-٢٠١٨)ەوە کە سەرەتای هێرشی سەر عەفرین بوو، تاوەکو ئێستا لە شەڕ و پێکدادانەکاندا دوو هەزار و (٤٢٠) چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا و سەربازی سوپای تورکیا لەهەرێمی عەفرین کوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە