پەیامی کورد ... ویلایەتەیەکگرتووەکان لە دۆخێک کە بەرەوە خراپتر بوونی پەیوەندی ئاڵۆزی خۆی لەگەڵ ئێران سامانەگەلی مووشەکی بەرگری پاترییۆت و کەشتی سەربازی Arlington لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە ڕاگەیندراوی پێنتاگۆن جگە لە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە دەوترێ ئەم کارە بە فەرمانی سەرپەرشتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و بە پێی داواکاری فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێت .
جێگای ئاماژەدانە : لە ووڵامدانەوەی بە ئاستی سەرەوەی ئامادەباشی ئێران بۆ دەست پێکردنی ئۆپراسیۆنی شەڕئەنگێزانە ل ەدژی هیزەکانی ئەمریکا ە بۆ بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ، ئەم چەکانە بە گرووپی زەربەتی ناڤی فڕۆکەهەڵگری ئابراهام لینکۆڵن و گرووپی ئامانجداری هێزەکانی ئاسمانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەست دەبێت .
کەشتی سەربازی USS Arlington ناڤی نەفەربەر بە کێشی ٢٢٦٠٠ تەن بووە و توانای هەڵگرتنی تانزیکەی ٧٠٠ کەسی سەرباز و ١٤ دەزگا ئۆتۆمبێلی شەڕی هەیە .
دۆخەکە لە ناوچەی کەنداوی فارس دا دوای ئەوەی کە تاران ڕایگەیاند لە ووڵام بە دەرچوونی ئەمریکا لە بەرجام لە ئەنجامدانی هەندێک ڕێکەوتنی خۆی لە بەرامبەر ئەم لێکتێگەیشتنامەیە دەست هەڵدەگرێت ڕووی لە خراپتر بوون کردووە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە