ڕووسیا هاوکاری ڕەوانەی غەززە دەکات

ڕووسیا هاوکاری ڕەوانەی غەززە دەکات


پەیامی کورد... ڕووسیا هاوکاری ڕەوانەی غەززە دەکات

وەزارەتی دۆخە لەناکاوەکانی ڕووسیا ناردنی بڕی 60 تۆن هاوکاریی مرۆیی بۆ هاووڵاتییانی غەززە ڕاگەیاند و لەنێو هاوکارییەکاندا خواردن و کەرەستەی پاککەرەوەی تێدایە.

بەپێی ئەو بەیاننامەیەی وەزارەتە ڕوسییەکە بڵاویکردوەتەوە؛ لەڕێی دو فڕۆکەی تایبەتەوە بڕی 60 تۆن کەلوپەلی خۆراک و پاکژکەرەوە و جێگەی خەو نێردراوە بۆ هاوڵاتییان لە غەززە.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە فڕۆکەیەکیان لە فڕۆکەخانەی غروزنی ڕووسیاوە بەرەو میسر بەڕێکەوتوە و لەڕێی مانگی سووری میسڕییەوە دەگەیەنرێتە غەززە.

ئەمڕۆ 30 ڕۆژ بەسەر دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەقسا تێدەپەڕێت لەلایەن باڵی سەربازیی حەمماسەوە، لەوکاتەوە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە چڕ کراوەتەوە و هاووڵاتییانی ئەو کەرتە لە وێرانەدا ژیان دەکەن و بەشێک لە وڵاتان هاوکارییە مرۆییەکانیان بۆ خەڵکی مەدەنی دەنێرن.

لەم 30 ڕۆژەدا،: کۆی ژمارەی کوژراوان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، گەیشتووەتە نۆ هەزار و 488 کەس، کە سێ هەزار و 900 یان منداڵ و دو هەزار و 509 یان ژنن، کۆی ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتە 23 هەزار و 516 کەس.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە