پەیامی کورد ... هەندێک لە دامەزراوە زانیارییەکانی ئەورووپا دوای بڵاو بوونەوەی مردنی کوڕی بن لادەن سەبارەت بە تۆڵە سەندنەوەی دەرەوەی سنوورەکانی لە لایەن گرووپگەلی تیرۆریستییەوە هۆشدارییان دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی ساندی میرێر ، دامەزراوەگەلی زانیاری ئەورووپا بە دوای دەستڕاگەیشتنن بە چەندین بەشی ناوەکی گرووپی القاعدە ەوە تاکوو لە تۆڵە سەندنەوە و تووڕەیی تیرۆریستەکان پێشگیری بکەن .
شرۆڤەکارێکی ئەمنییەتی – زانیاری ڕایگەیاندووە : حەمزە بن لادەن کەسێکی بێ ئەزموون بوو بەڵام ئەویان وەکوو بەشێک لە بە ناوبانگترین مۆفەکیری تیرۆری جیهانی دەناسی .
بە ووتەی ئەو ، گرووپی تیرۆریستی القاعدە تەنانەت بە بێ ئامادەبوونی حەمزە بن لادەن بۆ ووڵاتانی ئەورووپایی مەترسییەکی جیددی و ئاشکرا هەژمار دەبێت .
ئەم شرۆڤەکاری زانیارییە هەروەها دەڵێ : ئۆسامە بن لادەن هیوادار بوو کە ڕۆژێک حەمزە ، ببێتە ڕابەری القاعدە .
کەناڵی ئەمریکی " ئێن بی سی " نیووز بە پشت بەستن بە سەرچاوەگەلی زانیاری ئەم ووڵاتە لە ئەگەری مردنی حەمزە کوڕی ئۆسامە بن لادەن ڕابەری القاعدە هەواڵی دا .
لەم ڕاپۆرتەدا هاتبوو کە بەرپرسانی ئەمریکی ووردەکارگەلێک لە شوێن و کاتی دەقیقی کوژرانی حەمزە بن لادەن یا خود ڕۆڵێک کە واشینتۆن لە کوژرانی ئەودا هەبووە ، هیچ زانیارییەکیان نەداوە .
وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا ڕایگەیاند : ڕادەست کردنی زانیاری کە بوو بە هۆی دەستبەسەرکردنی حەمزە بن لادەن ، یەک میلیۆن دۆلار پاداشتی لەگەڵ دا بوو .
حەمزە هەڕەشەی لە ئەمریکا کردبوو کە بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی باوکی ئۆسامە بن لادەن ، هێرش دەکاتە سەر ویلایەتەیەکگرتووەکان .
حەمزە لە دایک بووی ساڵی ١٩٨٩ بە ناسنامەی عەرەبستانی سەعوودی و زاوای " موحەمەد عەتا " ڕفێنەری سەرەکی و مێشکی هەرە زیرەکی هێرشەکان بۆ سەر تاوەرەکانی دوو قولی ناوەندی تیجاری جیهانی بوو
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە