چوار هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی کامێرانی بۆ سنە گوازرانەوە

چوار هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی کامێرانی بۆ سنە گوازرانەوە

 پەیامی کورد … چوار هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی کامێرانی بۆ سنە گوازرانەوە

چوار هاووڵاتیی خەڵکی کامێران کە دوای بەشداری کردنی لە ڕێوڕەسمی حەیدەر قوربانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چوار دەستبەسەرکراوی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی بە ناوەکانی سیروان قوربانی، بورهان کەمانگەر، ئامانج قوربانی و مەلا محەمەد میرزا ڕەحمانی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کامێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ ژووری تاکەکەسیی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە.

سێ کەسیان لە ڕیگای تەلەفوونەوە پەیوەندییان بە بنەماڵەکانیان کردووە و تەنیا مەلا محەمەد میرزا ڕەحمانی هەتا ئێستا پەیوەندی بە بنەماڵەکەیەوە نەگرتووە.

مەلا محەمەد میرزا ڕەحمانی و ئامانج قوربانی ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانبار دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کامێران دەستبەسەر و سیروان قوربانی و بورهان کەمانگەر ڕۆژی پێنج شەممە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە زیاتر لە ١٥٠ هاووڵاتیی خەڵکی کامێران بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە