تایبەتمەندییەکانی فڕۆکە تێکشکاوەکەی ئەمریکا لە لایەن سوپای پاسدارانەوە

تایبەتمەندییەکانی فڕۆکە تێکشکاوەکەی ئەمریکا لە لایەن سوپای پاسدارانەوە

 پەیامی کورد    ...   تایبەتمەندییەکانی  ئەو فڕۆکە بێ سەر نشینەی کە ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان خستیە خوارەوە

 گلۆباڵ هاوک " ئار کییو-٤ " دووربڕترین پەهپادی جیهانە.

 فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانە بە دووباڵی درێژی ڕاست و بێ چەمانەوە کە هاوشێوەی باڵی گلایدێرە.

 ئەمەش بەهۆی بەکارهێنانی کەمی سووتەمەنی لە بەرزاییەکان، بۆ فڕین لە ئاسماندا زۆر بەکەڵک و بە قازانجە.

باکی بەنزینی ئەم فڕۆکەیە سووتەمەنی ناوخۆیی لە ناو باڵ و لاشەکەیدا هەیە.

 لاشەی فڕۆکەکە لە ئەلەمنیۆم درووست کراوە.

 ئەم فڕۆکەیە دەتوانی بارێکی ۹۰۰ کیلۆیی لە سەنسۆرەکانی ناساندن لە خۆی بگرێت.

 ئەم مودێلە لە فڕۆکەی بێ سەر نشین دەتوانێت تا ئاستی بەرزایی ٦٥ هەزار فووتی هەڵفڕێت.

 ٤ کەسیش کۆنتڕۆڵی دەکەن.

نرخی ئەم فڕۆکەیە ٢٠٠ میلیۆن دۆلارە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە