پەیامی کورد... شەڕی نێوا تالیبان و ئێران ٣ کوژراوی لێکەوتەوە
پاسەوانی سنوری ئێران رایگەیاند، له ئهنجامی پێكدادان لە نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران و هێزەکانی تاڵیبان لە ناوچەی سنووریی نێوان ئێران و ئەفغانستان، دوو پاسهوانی سنووری ئێران و چهكدارێكی تاڵیبان کوژران.
پاسەوانی سنوری ئێران بڵاویکردووەتەوە، لە نزیک بنکەی سنووریی ساسولی لە شارۆچکەی هیرمەندی سەربە پارێزگای سیستان-بەلوجستانی ئێران، پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سنووری تاڵیبان و پاسەوانی سنووری ئێران روویداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو سهربازی ئێرانی له ئهنجامی پێكدادانهكهدا کوژراون و دوو كهسی دیكهش برینداربوون و كه زیانێكی زۆری گیانی بهر چهكدارانی تاڵیبان كهوتووه.
هاوکات، وەزارەتی بەرگریی حکومەتی کاتیی تاڵیبان باسی لەوە کرد، سەربازانی ئێران لە ناوچەی سنووریی له شارۆچكهی کانگ سەر بە پارێزگای نیمروز دهستڕێژیان کردووە و بەهۆیەوە شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەردوولادا هاتووهته ئاراوه.
دەشڵێت، "لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا نییە بیانوو بۆ دەستپێکردنی جهنگ بهێنێتهوه و بەشداریی لە رەفتاری نەرێنییدا بكات و تاڵیبان گفتوگۆ بە گونجاوترین رێگە بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک دهبینێت."
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە چەند رۆژی رابردوودا لەسەر دابەشکردنی ئاوی رووباری هیلمەند گرژی لەنێوان ئێران و تاڵیبان دروستبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە