شاندێکی باڵای حکوومەتی فێدڕاڵی عێراق سەردانی کەرکووکیان کرد

شاندێکی باڵای حکوومەتی فێدڕاڵی عێراق سەردانی کەرکووکیان کرد

پەیامی کورد  ...   شاندێکی باڵای حکوومەتی فیدڕاڵ بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی رەوشی سەقامگیری و ئاستی خزمەتگوزارییەکان گەیشتە پارێزگای کەرکوک.

لە ڕوونکردنەوەیەکی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژە بەوە دراوە کە سامر عەباس غەزبان، وەزیری نەوت ووتوویەتی، “ئەوەی ئێستا بەلای حکوومەتی فیدڕاڵەوە گرینگە، ڕەوشی کەرکووک لەسەر ئاستی سەقامگیری ئەمنی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان باشتر بکرێت”.

هاوکات سامر عەباس غەزبان ئەوەشی وتووە، “لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بە ھاووڵاتییان، حکوومەتی فیدڕاڵ پشتیوانی لە پارێزگای کەرکووک دەکات”.

شایەنی باسە وەزیری نەوتی عێراق زانیاری زیاتری لەبارەی ناوەڕۆکی سەردانەکەیان بۆ کەرکووک خستووەتەڕوو و وتوویەتی، “شاندەکە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان لە پارێزگای کەرکووک ئەنجام دەدات، ھەروەھا ئەو پرسانەش ھەڵدەسەنگێنێت کە لە میانەی کۆبوونەوەکاندا دەخرێنە بەرباس، جگە لەوەش ژمارەیەک پرسی گرینگی دیکە تایبەت بە پارێزگاکە تاوتوێ دەکەین”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ئەو شاندەی حکوومەتی فیدرال کە سەردانی پارێزگای کەرکووکی کردووە پێکھاتووە لە وەزیرانی نەوت، کارەبا، سەرچاوەکانی ئاو، ھەروەھا بریکاری وەزارەتی ناوخۆ و ئەمینداری لیژنەی ھەماھەنگی نێوان حکوومەتی فیدرال و پارێزگاکان لەگەڵ ژمارەیەک لە بریکار و بەڕێوەبەرانی گشتی فەرمانگەکانی خزمەتگوزاریی لە وەزارەتەکان .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە