پەیامی کورد... شاندێکی باڵای ئێران سەردانی قەتەڕ و عومان دەکات
شاندێکی باڵای ئێران بە سەرکردایەتی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە سەردانی قەتەڕ و ئێران دەکات.
میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە:" شاندێکی باڵای ئێران بە سەرۆکایەتی حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، بەرەو دەوحەی پایتەختی قەتەڕ بەڕیکەوتن".
باسی لەوەشکرد:" ئامانجی گەشتی شاندەکەی ئێران بەرەو قەتەڕ گفتوگۆکردن و راوێژی دوولایەنەیە سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی، هەروەها دوابەدوای قەتەڕ، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە عومان".
لە چەند رۆژی رابردوودا میدیاکان دەنگۆی ئەوەیان بڵاودەکردەوە، عومان نێوەندگی لەنێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا دەکات و بە نێوەندگیری ئەو وڵاتە چەندین بەندکراو ئازادکراون.
ئەوەشی خستەڕوو، دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمەریکا لە عومان ئەنجامدراوە و بەردەوامیشی هەیە.
جێگەی باسە، لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا تاران بە تەواوتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ریاز ئاسایی کردەوە و لە دواین پێشهاتیشدا، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودییە بە سەردانی ئێرانی کرد بە مەبەستی ئامادەبوون لە مەراسیمی کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تاران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە