پەیامی کورد ... شاندێکی پلە باڵای تورکیا بۆ پێداچوونەوەی ٥ دۆسیەی گرینگ سەردانی بەغدا دەکات .
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەت و بەرگری پەرلەمانی عێراق لە سەفەری لەناکاوی شاندێکی پلە باڵای تورکیا بۆ بەغدا بۆ ووتووێژ دەربارەی ٥ دۆسیەی گرینگ هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بغدادالیوم ، عەبدۆلخالق العزاوی ، یەکێک لە ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئەەمنییەت و بەرگری پەرلەمانی عێراق جەختی کردەوە ، شاندێکی پلە باڵای تورکیا بەم زووانە لە ئانکارا وە سەردانی بەغدا دەکەن . ئەم ساندە بریتییە لە کەسایەتی ئەمنییەتی پلە باڵای " میت " و بە مەبەستی ووتووێژ لەگەڵ ڕابەرانی عێراقی سەبارەت بە ٥ دۆسیەی گرینگ و حەیاتی کە بەرچاوترین یان ڕێکارگەلی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا و هەروەها دۆسیەی تیجارەت ، ئاو ، کۆنترۆڵی سنوورەکانە ، بەرەو بەغدا بەڕێ دەکەون .
ئەو هەروەها ڕایگەیاندووە : لەوانەیە دۆسیەی پێداچوونەوەی حزبی کڕیکارانی کوردستان " پەکەکە " یەکێک لەو بابەتانە بێت کە بخرێتە بەر باس و ووتووێژەوە .
العزاوی هەروەها جەختی کردەوە ، ئەندامانی ئەم شاندە لەگەڵ ڕابەرانی عێراقی دانیشتن گەلێکی بەرفراوان و گرینگیان دەربارە دۆسیە ئاماژەپیکراوەکان لە دەستووری کاری ئەم سەفەرەی خۆیان دا داناوە وئەنجامی دەدەن .
سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی پێشتر هەواڵی لە سەفەری شاراوە و نهێنی هاکان فیدان ، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری و زانیاری تورکیا بۆ عێراق و هەروەها دیداری لەگەڵ کەسایەتی یە سیاسی و دەوڵەتییەکانی ئەم ووڵاتەدا دابوو .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە