پەیامی کورد... سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی نێرگز محه‌مه‌دی ده‌كات
دوای راگه‌یاندنی به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئه‌مساڵ به نێرگز محه‌مه‌دی، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، داوای له ئێران كرد ده‌ستبه‌جێ ئه‌و خاتوونه چالاكوانه ئازاد بكات.
رۆژی هه‌ینی بیریت رایس ئه‌ندرسن سه‌رۆكی لیژنه‌ی نۆبڵ له شاری ئۆسلۆوه رایگه‌یاند كه خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئه‌مساڵ، ده‌به‌خشرێته نێرگز محه‌مه‌دی خانمه چالاكوانی ئێرانی كه له شاری تاران له زینداندایه.
بیریت رایس ئه‌ندرسن سه‌رۆكی لیژنه‌ی خه‌ڵاته‌كانی نۆبڵ وتی: "خه‌ڵاته‌كه پاداشتێكه بۆ نێرگز محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن 51 ساڵ له تێكۆشانی دژی سه‌ركوتكردنی ژنان له ئێران و خه‌باتی له‌پێناو هاندانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی بۆ هه‌مووان".
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "ئه‌م خه‌ڵاته داننانه به‌وه‌ی جیهان هێشتا گوێی له ده‌نگی دلێری نێرگز محه‌مه‌دییه كه داوای ئازادی و یه‌كسانی ده‌كات".
وتیشی: "داوا له حكومه‌تی ئێران ده‌كه‌م، ده‌ستبه‌جێ نێرگز محه‌مه‌دی و هاوڕێكانی ئازاد بكات كه به‌رگری له یه‌كسانی جێنده‌ری ده‌كه‌ن".
به‌ر له بایدن، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش لای خۆیه‌وه، داوای ئازادكردنی نێرگز محه‌مه‌دی كرد، له‌م باره‌یه‌وه لیز ترۆسێل، وته‌بێژی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له ژنێف وتی: "ژنانی ئێران سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بوون بۆ جیهان. ئێمه له به‌رامبه‌ر تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و ترس و تۆقاندن و توندوتیژیدا، ئازایه‌تی و بوێری و چاونه‌ترسی ئه‌وانمان بینی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "داوای ئازادكردنی نێرگز و سه‌رجه‌م ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن و له ئێران زیندانیكراون".
خاتوو ئه‌لیسانده‌ر فیلۆتشی، وته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه "له داكۆیكردنی له مافی ژنان و كچان له ئێران‌دا، زۆر ئاشكرا و ڕوون بوو".
دوێنێ هه‌ینی، بێریت رایس ئه‌ندرسن-ی نه‌رویژی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نۆبڵ، وتی: "خه‌ڵاته‌كه پاداشته بۆ چالاكوان و رۆژنامه‌نووسه ته‌مه‌ن 51 ساڵه‌كه، له به‌رامبه‌ر خه‌باتكردن دژ به سه‌ركوتكردنی ژنان له ئێران و تێكۆشانی له پێناو هاندانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی بۆ هه‌موان".
خێزانی نێرگز محه‌مه‌دی لای خۆیانه‌وه و له نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسدا، رایانگه‌یاند كه "به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی به نێرگز-ی زیندانیكراو، چركه‌ساتێكی مێژوویی و گرنگه بۆ تێكۆشان له پێناو ئازادی له ئێران‌دا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "ئێمه ئه‌م خه‌ڵاته پێشكه‌ش به سه‌رجه‌م ئێرانییه‌كان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌و ژن و كچه ئێرانیانه‌ی كه به بوێریان و تێكۆشانیان له پێناو ئازادی و یه‌كسانی، سه‌رجه‌م جیهانیان سه‌رسامكرد".
نێرگز محه‌مه‌دی چالاكوان، ژیانی بۆ به‌رگریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران ته‌رخانكردووه، ئه‌مه‌ش وایكرد چه‌ندین ساڵ له پشت ئاسنی زیندانه‌كانه‌وه به‌سه‌ربه‌رێت و به ئازاره‌وه له خانه‌واده‌كه‌ی جیاببێته‌وه. نێرگز دژ به سه‌پاندنی زۆره‌ملێی حیجاب و سزای له‌سێداره‌دان تێده‌كۆشێت. هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی ئه‌و توندوتیژییه سێكسییه ده‌كات كه له زیندانه‌كاندا رووده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت روودانی له‌ناو زیندانه‌كه‌ی خۆی له زیندانی ئیڤین له تاران. ئه‌م چالاكوانه زیاد له ساڵێكه سه‌رله‌نوێ ده‌ستگیركراوه‌ته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە