وته‌بێژی كۆشكی سپی بانگه‌شه‌كانی دروستكردنی چه‌ند رێگری و به‌ربه‌ستێك بۆ كردنه ئامانجی دامه‌زراوه‌ی ئەمازۆنی بواری ته‌كنه‌لۆجیا له لایه‌ن (تره‌مپ)ەوە بەدرۆ دەخاتەوە.
له كۆنگرهیەکی رۆژنامەوانیدا (سارا سانده‌رز) وته‌بێژی كۆشكی سپی، رایگه‌یاند، کە حكومه‌تی واشنتۆن پلانی بۆ دروستكردنی رێگری و به‌ربه‌ست دژ بە ئه‌مازۆن نییه.
هاوکات له‌وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی دابه‌زینی به‌های پشكه‌كانی ئه‌مازۆن، وتی، کە له‌ئێستادا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان نییه و سیاسه‌ت و چالاكییه‌كی دیاریكراو هه‌ڵناسه‌نگێنین، یان پلانیان بۆ ئەو بابەتە نییه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە