پەیامی کورد ... کۆشکی سپی و ڕۆیتەرز ڕایانگەیاند سەرۆککۆماری ئەمریکا لەگەڵ نێچێرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح لە داڤۆس کۆ دەبێتەوە .
كۆشكی سپی كۆبونه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكکۆماری ئه‌مریكای له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق پشتڕاستكرده‌وه له‌میانی به‌شدارییان له كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی داڤۆس.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، كۆشكی سپی به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی دۆناڵد ترامپ-ی له میانی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی داڤۆس بڵاوكردۆته‌وه، تیایدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی، ترامپ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له سیمۆنێتا سۆماروگا سه‌رۆكی سویسرا و عیمران خان سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان كۆده‌بێته‌وه.
پێشتریش سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌ێندراوێكدا ئاشكرایكردبوو، نێچیرڤان بارزانی به بانگهێشتێكی فه‌رمی به‌شداری له كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی داڤۆس ده‌كات و له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی ئابوریی داڤۆس له سویسرا ده‌ستپێبكات، له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ده‌یان سه‌ركرده، گه‌وره بازرگان و چالاكوان به‌شداریده‌كه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە