پاشلەرزەکانی سنووری تورکیا و سووریا 25 هەزاری تێپەڕاند

پاشلەرزەکانی سنووری تورکیا و سووریا 25 هەزاری تێپەڕاند

پەیامی کورد... پاشلەرزەکانی سنووری تورکیا و سووریا 25 هەزاری تێپەڕاند


سەرۆكایەتی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاو لە توركیا (AFAD) ڕایدەگەیەنێت، ژمارەی پاشلەرزەكان لە سنورەكانی نێوان توركیا و سووریا 25 هەزاری تێپەڕاندووە.

سەرۆكایەتی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاو لە توركیا (AFAD) لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 6ی 4ی 2023 ژمارەی پاشلەرزەكان لە سنورەكانی نێوان توركیا و سووریا 25 هەزاری تێپەڕاندووە.

هاوكات سیروان ساڵح ، شارەزای بواری كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاندووە، كە لە مێژوودا مەحاڵە شتی وا ڕوویدا بێت ، بۆیە وزەیەك لەو دوو بوومەلەرزە بەهێزەوە بەرەو پلێتەكانی دەوروبەری ڕۆیشتووە و دوور یان نزیك لە پلێتێكی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست خاڵی دەبێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە