پێشنیاری عۆمان بۆ ووتووێژی نهێنی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل

پێشنیاری عۆمان بۆ ووتووێژی نهێنی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل

پەیامی کورد    ...   پێشنیاری عۆمان بۆ ووتووێژی نهێنی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل .

ساڵی ٢٠١٣ بەرپرسانی عۆمان پێشنیارێک بۆ ووتوێژی نهێنی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل بە مەبەستی کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و کێشەکان خستەووەتە ڕوو .

بە پێی راپۆرتێک ، لە پۆرتاڵی Axios بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی پێشووی ئیسرائیلی ڕاپۆرتدرا ، بەرپرسانی ووڵاتی عۆمان لە سەرەتاکانی ٢٠١٣ ەوە پێشنیاری بە ئیسرائیل کردووە کەناڵێکی پەیوەندی نافەرمی لەگەڵ ئێران بخاتە ڕوو کە بێنیامین ناتانیاهوو ئەم پێشنیارەی ڕەت کردەوە .

سۆڵتان قابووس لە ساڵی ٢٠١٣ دا ڕۆڵی ناوجییەکی تایبەتیی لە ماوەی ووتووێژە نهێنیەیکانی ئەمریکا و ئێران دا گێڕاوە کە لە دوای دوو ساڵ بوو بە هۆی ڕێکەوتننامەی بەرجام .

بە ووتەی ئەم پۆرتاڵە هەواڵی و میدیاییە ، لە ئیسرائیل سەبارەت بەم ووتووێژانە لە سەرەتاکانی ٢٠١٣ ەوە ئاگادار بووەوە .

یاکووف ئامیدرۆ کە لەو کاتەدا ڕاوێژکاری ئەمنییەتی ناتانیاهوو بوو بە Axios ڕاگەیاندووە : من زۆر بێ هیوا بووم کە ئەمریکا تا ئەەم ئاستە ئێمەی فریو داوە .

لە دوای سەرکەوتنی حەسەن ڕۆحانی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێران دا لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٣ ، سۆڵتان قابووس ، پاشای عۆمان بڕیاری دا تا هەنگاوێکی دیکە لەم نێوەندگیرییەدا هەڵبگرێت و ووتووێژەکانی ئێران و ئیسرائیل بە مەبەستی کەم کردنەوەی کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەر دوو ووڵات سازماندەیی بکات 

مەسقەت لەو باوەڕەدا بوو ئەگەر ئێران هاوکات لەگەڵ ئیسرائیل دا ووتووێژ بکات ، ووتووێژەکانی ئێران و ئەمریکا ش بەرەو پێش دەڕوات و بە دەرئەنجامێکی باشتر دەگات .

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە