شرۆڤەکارێکی عێراقی سەبارەت بە نەخشەیەکی ئەمریکا هۆشداری دەدات

شرۆڤەکارێکی عێراقی سەبارەت بە نەخشەیەکی ئەمریکا هۆشداری دەدات

پەیامی کورد     ...    شرۆڤەکارێکی عێراقی سەبارەت بە نەخشەیەکی ئەمریکا هۆشداری دەدات .

شرۆڤەکارێکی عێراقی سەبارەت بە نەخشەیەکی ئەمریکا بۆ تێکدانی شێوە و ڕۆخساری حەشدی شەعبی هۆشداری دەدات

موحەمەد جاسم " الساعدی " شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی لە پەیوەندی لەگەڵ هەوڵ و نەخشەکانی ئەمریکا بۆ تێکدان و بەدناوکردنی ڕۆخساری ڕاستەقینەی  حشدی شەعبی هۆشداری دا.

بە پێی راپۆرتێک ئەم شرۆڤەکارە سیاسییە ڕایگەیاند : واشینتۆن لە هەوڵدایە تاکوو بە تاوانبار کردنی بە ئامانج گرتنی کاروانە سەربازییەکان و باڵیۆزخانەی خۆی حەشدی شەعبی ئەو بە ئامانجی سەربازی خۆی کردووە 

الساعدی ڕایگەیاند : داوەتی حێزبە سیاسییەکانی عێراق لە حەشدی شەعبی بۆ ئارامی و پەیمان ، هەنگاوێکی سەرکەوتوو نییە ، چوونکە ئەم داوەتانە بە جۆرێک دانپێدانی فەرمییە لە لایەن ئەم حیزبانەوە کە حەشدی شەعبی ، کاروانگەلی سەربازی ئەمریکا و باڵیۆزخانەی واشینتۆن لە بەغدادەکاتە ئامانج .

ئەم شرۆڤەکارە سیاسییە ووتی : " ئەمریکا لە ڕێگای میدیا و دامەزراوەگەلی زانیاری و هەواڵگری خۆیەوە ، بە نیازی ڕەواجدانی ئایدئۆلۆژیای سیاسی دژی حەشدی شەعبی و تۆمەت لێدان بەوانە تاکوو بواری بە ئامانج گرتنی سەربازی فەراهەم بکات و هەر بەم پێیە هەرجۆرە هێرشێک بۆ سەر مەقەرگەلی دیپلۆماتیکی بە ناوی حەشدی شەعبییەوە هەژمار دەکرێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە