پشتیوانیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران

پشتیوانیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران

پەیامی کورد... پشتیوانیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران

''نێد پرایس'' وەتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتوویەتی، واشنتن لە مافی ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادیی گردبوونەوەی خەڵکی بوێری ئێران پشتیوانی دەکات.

''پرایس'' ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بانەمەڕ، لە تویتێکدا بە بوێر ناوبردنی خەڵکی ئێران نووسی: ''خەڵکی ئێران ئەو مافەیان هەیە کە ڕژێمی ئێران وڵامدەر بکەن''.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتوویەتی: ''ئێمە لە مافی خەڵکی ئێران لە پێکهێنانی خۆپیشاندانی ئاشتییانە و مافی ئازادی ڕادەربڕین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەبێ ترس لە توندوتیژی پشتیوانی دەکەین".

لە کاردانەوە بە هەڵوێستی ئەمریکا، ''سەعید خەتیبزادە'' وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی ئێران پشتیوانیی ئەمریکای لە خۆپیشاندانی خەڵک بە دەستتێوەردانی ئاشکرای واشنتن لە کاروباری ئێران ناو لێ بردووە.

دوای شەپۆلێکی دیکەی گرانی، خەڵکی ئێران و کوردستان ڕژانە سەر شەقامەکان و دژی دەسەڵاتدارانی ڕژێمی ئێران دروشمیان دا. ڕژێمی ئێران وەڵامی داخوازیی خەڵکی وەکوو پێشوو لە ڕێگای سەرکوت و توندوتیژی داوەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە