پەیامی کورد... کەشتییەکی ئێرانی بەژمارەیەک مووشەکەوە دەستی بەسەردا گیرا
هێزی دەریای ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت دەستیان بەسەر کەشتییەکی ئێراندا گرتووە کە ژمارەیەک مووشەکی تێدا بووە.
هێزی دەریایی سوپای ئەمەریکا لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەدا: هێزەکانمان بە هاوکاری هێزی دەریای بەڕیتانیا، لە کەنداوی عومان دەستیانگرتووە بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگری ئێراندا.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ئەو کەشتییە ئێرانییەی دەستیبەسەردا گیراوە هەڵگری ژمارەیەک مووشەکی بالیستیک و مووشەکی رێنماییکراوی دژە تانک بووە.
ڕوونیش كراوەتەوە: ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانی بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ هەر چالاکییەک کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری دەریایی ناوچەکە بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە