پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق دەكات
ئەمڕۆ یەكشەممە ٤ـی تشرینی یەكەمی ٢٠٢٠ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فاڵح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و فەریق عەبدۆلئەمیر یارۆڵڵا سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و تەحەددیاتی هەنووكەیی و هەڕەشە ئەمنییەكانی بەردەم سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا. هەروەها بیروڕا لەبارەی هەماهەنگی ئەمنی و كاری هاوبەشی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكان ئاڵوگۆڕ كرا.
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر پێویستی گرتنەبەری هەنگاوی جددی بۆ ئاساییكردنەوەی بارودۆخی ناوچەكانی ماددەی ١٤٠ــی دەستووری عێراق كرایەوە.
لەم دیدارەدا سەرۆك بارزانی پشتگیری خۆی بۆ پڕۆسەی سیاسی عێراق دووپات كردەوە و ڕاشیگەیاند كە سەقامگیری عێراق بۆ هەرێمی كوردستان جێگەی بایەخە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە