سوید هاوکارییە مرۆییەكانی بۆ فەڵەستین هەڵدەپەسێرێت

سوید هاوکارییە مرۆییەكانی بۆ فەڵەستین هەڵدەپەسێرێت


پەیامی کورد... سوید هاوکارییە مرۆییەكانی بۆ فەڵەستین هەڵدەپەسێرێت

حكوومەتی سوید ئەو هاوکارییە داراییانە بۆ فەڵەستین دەوەستێنێت كە تاوەكوو ئێستا بۆ وڵاتەكەی دەناردن.

بەپێی هەواڵێکی (ڕادیۆی سوید) حکوومەتی سوید بڕیاری داوە هەموو ئەو کۆمەکە داراییانەی كە وەك کۆمەکی مرۆیی بۆ بەرەوپێشچوونی دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەینارد بۆ فەڵەستین هەڵپەسێرێت.

حکوومەتی سوید ڕای گەیاندووە: بە هۆی هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل و کوشتن و بەدیلگرتنی كەسانی سڤیلەوە، هیچ کۆمەکێکی مرۆیی بۆ فەڵەستین نانێرێت.

لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بە ئەوە داوە كە ئەو 57 میلۆن کرۆنەی کە بڕیاربوو لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەردا بگەیندرێتە فەڵەستین، رادەگیرێت و نانێردرێت.

بەرپرسانی باڵای سوید رایان وایە كە باردۆخەکە بە هۆی هێرشە مووشەکییەکانی حەماسەوە بۆسەر ئیسرائیل گۆڕاوە و نابێت چیتر حکوومەتی سوید هیچ کۆمەکێک بۆ فەڵەستین بنێرێت، ئەمەش بە هۆی ئەوەی گومان دەكەن ئەو کۆمەکانە لەلایەن حەماس و گروپە چەکدارە توندڕەوەکانەوە قۆڕخ بكرێت و بۆ چالاكییەكانیان بەكار بێنن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە