سوپای ئەمریکا، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە هەڕەشەکانی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هۆرمۆز، ڕایگەیاند و هۆشداریدا ئەم گەرووە دەبێ بە ڕووی نەوتکێشەکان کراوە بێت و ئەمریکا و هاوپەیمانانی لەم بارەوە ئامادەیی تەواویان هەیە.
کاپیتان بیل ئۆربان، گوتەبێژێکی ناوەندی فەرماندەی سوپای ئەمریکا بە ئاژانسی ئاسۆشەیتێدپرێسی گوتووە: هێزی دەریایی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ناوچەکە ئامادەن ئازادی هاتووچۆی کەشتییە نەوت هەڵگرەکان بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان مسۆگەر بکەن.
لە ڕۆژانی ڕابردوو، حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران و فەرماندەکانی سوپای پاسداران و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێڕان، هەڕەشەی داخستنی گەرووی هۆرمۆزیان کردووە، ئەگەر بێتوو ئەمریکا ڕێگە لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران بگرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە