تایوان داوا لە چین دەکات مانۆڕە سەربازییەکانی ڕابگرێت

تایوان داوا لە چین دەکات مانۆڕە سەربازییەکانی ڕابگرێت

پەیامی کورد... تایوان داوا لە چین دەکات مانۆڕە سەربازییەکانی ڕابگرێت

سەرۆک وەزیرانی تایوان مانۆڕە سەربازییەکانی چین بە هۆکاری تێکدانی ئاشتی و سەقامگیریی هەرێمایەتی ناودەبات و داوا لە وڵاتە دەکات ڕایبگرێت.

لەمبارەیەوە سۆ تیسنگ چانگ سەرۆک وەزیرانی تایوان ڕایگەیاند: چین «خۆبەزلزانین» ی بەکارهێنا بۆ ئەنجامدانی ڕێوشوێنی سەربازی بۆ تێکدانی ئاشتی و سەقامگیریی هەرێمایەتی، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو مانۆڕە سەربازییەی لەلایەن سوپای چین-ەوە بە چەک و تەقەمەنی لە دەوروبەری دوورگەی تایوان ئەنجامی دەدات.

ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان داوایشی لە پەکین کرد نمایشی «بازووە سەربازییەکان» ی نەکات و ئیدارەی «دوژمنانی بیانی» یشی کرد کە دەیانەوێت مەعنەویاتی گەلی تایوانی بڕووخێنن.

وەزارەتی بەرگریی تایوانیش لای خۆیەوە ڕایگەیاند: فڕۆکە و کەشتی ڕەوانەکردووە بۆ «وەڵامدانەوە بە شێوەیەکی گونجاو» ی ڕاهێنانە سەربازییەکانی چین لە نزیک دوورگەکەیان.

جێی باسە مانۆڕە سەربازییەکان بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی چین بەرامبەر سەردانەکەی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایپێ و ڕاستەوخۆ دوای سەردانەکە دەستیانپێکرد و لای خۆیەوە کۆشکی سپی داوای لە چین کرد مانۆڕەکانی ڕابگرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە