پەیامی کورد … پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منی فراوان بۆ راوه‌دونانی پاشماوه‌كانی داعش له باكووری به‌غدا ده‌ستی پێكرد
بۆ راوەدونانی پاشماوەكانی رێكخراوی داعش و پاككردنەوەی ناوچەكەیە لێیان، به پاڵپشتی فڕۆكە جەنگیەكانی سوپا و هاوپەیمانان، پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منی فراوان له باكووری به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویكرده‌وه، بۆ راوەدونانی پاشماوەكانی رێكخراوی داعش، به‌ره‌بەیانی ئەمڕۆ شەممە 14-8-2021، پرۆسەیەكی ئەمنی فراوانیان لە ناوچەكانی باكووری بەغدا دەست پێكردووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاشكرایكردووه، لە پرۆسەكەدا هێزە تایبەتەكان، پۆلیسی فیدراڵی، حەشدی شەعبی و دەزگای ئەمنییەكانی دیكه بەشدار دەبن و، فڕۆكە جەنگیەكانی سوپا و هاوپەیمانان پاڵپشتی ئاسمانی دابین دەكەن و، پرۆسه‌كه بە سەرپەرشتی فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا ئه‌نجام ده‌درێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە