سووریا داوای چوونە دەرەوەی تورکیا لە عەفرین دەکات

بەرواری بڵاوکردنەوە :
سووریا داوای چوونە دەرەوەی تورکیا لە عەفرین دەکات

رژێمی سووریا داوای چوونە دەرەوەی سوپای تورکیا لە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان دەکات.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سانا)ی فەرمیی رژێمی سووریا، وەزارەتی دەرەوەی سوریا دوو نامەی سەبارەت بە داگیرکردنی عەفرین ئاراستەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی رژێمی سووریا سوپای تورکیا بە ”داگیرکەر“ ناودەبات و داوای بەپەلە چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە شاری عەفرین، دەکات.

هەروەک ئەو ئاژانسە بڵاوی کردووەتەوە، لەژێر سایەی داگیرکاریی سوپای تورکیا، پاکتاوی رەگەزی لە دژی گەلی عەفرین ئەنجام دەدرێت و ماڵ و موڵکی خەڵکی شارەکە تاڵان دەکرێت.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە