بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، تیمێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتی چاودێری و ڕێگەخۆشکردن بۆ پشکنەرانی چەکی کیمیایی لە دوما تەقەیان لێکراوە و دواتر گەڕاوەتەوە بۆ دیمەشقی سوریا.
ئەحمەد ئوزومجی بەڕێوەبەری بەشی سەلامەتی و ئاسایش لەڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیای بەئاژانسەکەی راگەیاندووە، کە بڕیاری داوە پێش ئەوەی پشکنەرەکان بگەن، پشکنین و چاودێری دوو شوێن لەشاری دوما بکات، بەڵام لە یەکێک لەشوێنەکاندا تەقەیان لێکراوە و بۆمبی چێندراویشیان بۆ دانراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە دوای روداوەکە بڕیاریان داوە تیمەکە بکشێتەوە و بۆ دیمەشق بگەڕێتەوە.
لەماوەی رابردووشدا، جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، کە ئاگادارن لە دواکەوتنی چوونی پشکنەرەکان بۆ شوێنی هێرشە کیمیاییەکە و هۆکارەکەشی ڕژێمی سوریایە و کە بەرپرسیارە.
باسی لەوەشکرد، کە ڕژێمی سوریا لە هەوڵدان بۆ نەهێشتنی بەڵگە لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی پێش ئەوەی تیمەکان بگەنە شوێنی هێرشەکان.
بەهۆی هێرشی کیمیاییەوە کە (٧)ی ئەم مانگە، لەشاری دوما ئەنجام درا دەیان کەس کوژران و برینداربوون، لەکاردانەوەی ئەو ئەوەشدا، هەریەکە لەئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا هێرشی موشەکییان کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ڕژێمی سوریا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە