پەیامی کورد... ئیسرائیل هاوکاری سەربازی ڕەوانەی ئۆکراینا دەکات
ئیسرائیل یەکەمین کاروانی هاوکاری سەربازی ڕەوانەی ئۆکراینا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو پاڵپشتیکردنی هێزەکانی ئۆکراینا و بەگژداچوونەوەی هێزەکانی ڕووسیا زیاتر لە دوا هەزار کڵاوی سەربازی و زیاتر لە ٥٠٠ دژە فیشەکیان ڕەوانەی ئۆکراینا کردووە
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٨ ی ئایاری ٢٠٢٢ وەزارەتی بەرگر ئیسرائیل ڕایگەیاند، وەک پیشاندانی پاڵپشتی و هاندانی هێزەکانی ئۆکراینا لە پێناو ڕووبەڕوو بوونەوەی هێزەکانی ڕووسیا کاروانێکی هاوکاری سەربازی ڕەوانەی هێزەکانی ئەو وڵاتە دەکات.
باسی لەوەش کردووە، زیاتر دوا هەزار کڵاوی سەربازی و زیاتر لە ٥٠٠ دژە فیشەکیان ڕەوانەی ئۆکراینا کردووە و لە ماوەیەکی نزیکیشدا ئەو کاروانەی سەربازییە دەگاتە دەست هێزەکانی ئۆکراینا.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ماوەی ڕابردوودا ئیسرائیل سەرکۆنەی هێرشەکانی ڕووسیای بۆسەر ئۆکراینا کرد، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی لەڕووی سەربازییەوە هیچ هاوکارییەکیان بەرەو ئۆکراینا ڕەوانە کرد و ئەمەش یەکەمین کاروانی هاوکاری سەربازییە بۆ ئۆکراینا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە