پەیامی کورد... ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردە سەر چەند خاڵێکی سەربازیی لە دیمەشق
ئاژانسی هەواڵیی سووریا (SANA) بڵاویکردووەتەوە؛ هێزەکانی ئیسرائیل کاتژمێر ٠١:٠٥ بەکاتی ناوخۆی سووریا، هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر چەند خاڵێکی سەربازیی لە باشووری رۆژئاوای دیمەشق
ئهمڕۆ چوار شهممه 14_ی حوزهیران_ی 2023 ئاژانسی هەواڵیی سووریا (SANA) لە هەواڵێکیدا، بە پشت بەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان بڵاویکردووەتەوە؛ هێزەکانی ئیسرائیل کاتژمێر ٠١:٠٥ بەکاتی ناوخۆی سووریا، هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر چەند خاڵێکی سەربازیی لە باشووری رۆژئاوای دیمەشق
ئاماژه بهوهش دراوه “سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بەرپەرچی هێرشەکەی داوەتەوە و ژمارەیەک لەو مووشەکانەی خستووەتەخوارەوە، لە ئاکامی هێرشەشکەدا، سەربازێک برینداربووە و زیانی ماددیش کەوتووەتەوە”.
لای خۆیانەوە بەرپرسانی ئیسرائیل هیچ روونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە هێرشەکە نەداوە.
جگە لە سوپای سووریا، خاڵی سەربازیی گرووپە بیانییە پاڵپشتیکراوەکان لەلایەن ئێران و حیزبوڵڵا لە دیمەشق و ناوچەکانی دەوروبەری بوونیان هەیە.
ئیسرائیل له دهستپێكی نارەزاییەکانی سووریا له ٢٠١١هوه، ماوه ماوه هێرش دهكاته سهر خاڵه سهربازییهكانی گرووپهكانی سهربه ئێران و سوپای سووریا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە