ئیسرائیل هەڕەشەی هێرش بۆ سەر ئێران دەکات

ئیسرائیل هەڕەشەی هێرش بۆ سەر ئێران دەکات

پەیامی کورد... ئیسرائیل هەڕەشەی هێرش بۆ سەر ئێران دەکات

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرای کرد، کەلێنی زۆر لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا هەیە و دەشێوێنرێت.

بینی گانتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشداریدا لە کاردانەوەکانی وڵاتەکەی لە ئەگەری هەڕەشەکانی ئێران و دەست گەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی وتی، «دوور نییە هێرش بکەینە سەر ئێران ئەگەر پێویست بکات».

ئەمە لە کاتێکدایە هەوڵەکانی ئێران و خۆرئاوا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 بەردەوامە، کە لە ساڵی 2018دا ئەمریکا تاک لایەنانە کشایەوە.

لە ئەگەری شکستهێنانی ئەو هەوڵانەدا مەترسییەکانی هەڵگیرسانی شەڕ لە ناوچەکە زیاتر دەبن، بەتایبەت کە ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی دەکات بۆ سەر تاران ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان شکست بهێنن بۆ ڕێگریکردن لە دەست گەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی، هەروەها تاران هۆشداری وەڵامدانەوەی توند دەدات بۆ هەر جووڵەیەکی ئیسرائیل دژی وڵاتەکەی.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمریکای بە دواخستنی گفتوگۆکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی تۆمەتبار کرد وتیشی، «ئێران ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی دەوێت کە مافە ڕەواکانی تێدا پارێزراو بێت».

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە