ئیسرائیل لە ٢٢هەمین ڕۆژی هێرشەکاندا بە چڕی بۆردومانی غەززەی کرد

ئیسرائیل لە ٢٢هەمین ڕۆژی هێرشەکاندا بە چڕی بۆردومانی غەززەی کرد

پەیامی کورد... ئیسرائیل لە ٢٢هەمین ڕۆژی هێرشەکاندا بە چڕی بۆردومانی غەززەی کرد

سوپای ئیسرائیل بە درێژایی شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی زەمینی و ئاسمانییەوە بە چڕی بۆردومانی چەندین خاڵی لە کەرتی غەززە کرد.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی فەڵەستین WAFA، سوپای ئیسرائیل باکووری کەرتی غەززەی تۆپباران کردووە.

هەروەها فڕۆکەکانی ئیسرائیلیش کەمپی ئاوارەکانی ئەلشاتی و نوسەیرات و هەروەها شارۆچکەکانی بەیت لەحیا، بەیت حانوون و ڕۆژهەڵاتی غەززەیان بۆردومان کردووە.

بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل، تەلەفۆنەکانی ماڵەوە، مۆبایل و هێڵەکانی ئینتێرنێت بە تەواوی پچڕاون و ئەوەش گرفتی بۆ تیمەکانی فریاکەوتنی دروست کرد.

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەڵەستین، لە پەیاننامەیەکدا هۆشداری ئەوەی داوە کە لە میانی پچڕانی هێڵەکانی ئینتێرنێت و تەلەفۆنی لە لایەن ئیسرائیلەوە، “کۆمەڵکوژی”یەک ئەنجام نەدرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە