پەیامی کورد ... ئیسرائیل ئامادەیی خۆی بۆ هێرش بۆ سەر بنکە ناوەکییەکانی ئێرانی ڕاگەیاند
وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە هێرش بکاتە سەر بنکە ناوەکییەکانی ئێران، چونکە نابێت ئەو وڵاتە چەکی ئەتۆمی بە دەستبهێنێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ئەلعەرەبیە، بینی گانتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە میدیایەکی میسری راگەیاندووە، وڵاتەکەی رێگە نادات ئێران دەستی بە چەکی ناوەکی بگات، ئەگەر پێویستیش بکات، هێرشدەکەنە سەر بنکە ناوەکییەکانی ئەو وڵاتە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئامانجی ئیسرائیل لە بەرامبەر ئێران روونە و نابێت ئەو وڵاتە بە هیچ جۆرێک ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکی، ئەگەر پێویست بکات سوپا و سیستەمی بەرگریی ئیسرائیل ئامادەن بژاردەی هێرشکردنەسەر بنکە ناوەکییەکانی ئێران جێبەجێ بکەن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە