پەیامی کورد... ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی بەرەیەک دژی ئێران پێک دێنن
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە وڵاته‌كه‌ی لەگەڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران پێكده‌هێنن.
بنی گانتس وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل له یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نوسانی كه‌نداو رایگه‌یاند، ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ره‌ی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئێران به‌هێز ده‌كات، چوونكه تاران دوژمنی هاوبه‌شی و سه‌ره‌كییانه و به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌ش له دژی ئه‌و دوژمنه پێكده‌هێنن.
باسی له‌وه‌شكردووه، توركیاش هاوشێوه‌ی ئێران دژی ئاشتیه و لایه‌نگری شه‌ڕه له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام رێككه‌وتنه‌كانی ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ڵامێكی ستراتیژیه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئێران و سیسته‌مه هاوشیچوهكانی.
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل جه‌ختیشی كرده‌وه، كه دڵنیان له ئێران و توركیا به‌هێزتر و ئاشتیش به‌هێزتریان ده‌كات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە