پەیامی کورد... ئیسرائیل زانیاری نوێ لەسەر زیانی هێرشەكەی حەماس بڵاودەكاتەوە
رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی بڵاویكردۆتەوە، بەپێی ئەو ئامارەی دەستیان كەوتووە، ژمارەی ئەو ئیسرائیلیانەی لە هێرشە لەناكاوەكەی بزووتنەوەی حەماس كوژراون گەیشتۆتە (1000) كەس و تاكو ئێستاش ناوی (150) كەسیان لایە كە لەلایەن حەماسەوە دەستگیركراون و ژمارەی بریندارانیش گەیشتۆتە (2200) بریندار.
دوا بەدوای رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی نێوان ئیسرائیل و كەرتی غەززە، (بنیامین نەتنیاهۆ) سەرۆك وەزیری ئیسرائیل (گال هیرش) ی وەك بەرپرسی دۆسییەی رفێندراوەكان و بێ سەرو شوێنەكان دەستنیشان كردووە، راشیگەیاندووە، لە ئێستادا ئیسرائیل لە حاڵەتی شەڕدایە.
لەسەرێكی ترەو هەر بەپێی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان لەنێو كوژراوەكان (5) ئەفسەری باڵا هەیە بە پلەی لیوا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە